Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:44

یەکەم پەیام لە نووسینگەی سەدرەوە دوای وازهێنانی ڕێبەری ڕەوتەکە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەش یەکەم پەیامە دوای وازهێنانی هەمیشەیی سەدر لە کاری سیاسی.

نووسینگەی سەدر ڕایگەیاند: دەستوەردان بەناوی ڕەوتی سەدر لەهەر کاروبارێکی سیاسی و حکوومی قەدەغەیە، تەنانەت هەموو مامەڵەیەک لە جومگەکانی وڵات و حکوومەت و دامەزراوە و دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

ڕاشیگەیاند: هەڵکردنی هەر ئاڵا و دروشمێکی سیاسی و هەر شتێکی دیکە بەناوی ڕەوتی سەدری بە تووندی قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەناوی بزووتنەوەی سەدری ڕێگە بە هیچ میدیایەک یان پلاتفۆرمێکی سۆشیال میدیا نادرێت، بەکاربهێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.