Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:29

میری ئێزدییان: هەتا پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا بن ئێزدییەکان ناگەڕێنەوە

کوردستان TV
100%


میری ئێزدییان میر حازم تەحسین بەگ نیگەرانی خۆی سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەردەبڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەرچی ماوەی هەشت ساڵە ژمارەیەکی زۆری ئێزدی لەناو کەمپەکان ژیان بەسەردەبەن، بەڵام تا ئێستاش حکوومەتی عێراق کەمتەرخەم و بێدەنگە بەرامبەر داواکارییەکانیان.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29 ی 8 ی 2022" میر حازم تەحسین بەگ لە لێدوانێکیدا به‌میدیاكانی راگه‌یاند: نیگەرانین لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەمانەوێت رێککەوتننامەکە جێبەجێ بکرێت و ئاوارەکانی شنگال بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و ئێزدییەکان قەرەبوو بکرێنەوە، هەتا پەکەکە و حەشدی شەعبدی لەناو شنگالدا بن، سەقامگیری و ئاسایشی بۆ ناگەڕێتەوە، بۆیە ئاوارەکانی شنگال-یش ناتوانن بگەڕێنەوە، ھەر کاتێک حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال دەرچوون، ئاوارەکانی ئێزدیش دەگەڕێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.