Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:47

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ خۆپیشاندەران: دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە.

لە ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاتووە کە "جەخت لەسەر ئەوپەڕی پابەندبوون بە بەرزترین ئاستی خۆگرتن و ڕەفتاری برایانە دەکەینەوە، بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادان و ڕژانی خوێنی عێراقییەکان."

هەروەها ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارییەتی خۆیان لە پاراستنی دامەزراوە حکوومییەکان و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت دووپات دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێی دەستوور و یاساوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکرێت، هێزە ئەمنییەکانیش ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.

ئەمەش لەدوای ئەوەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر وازهێنانی هەمیشەیی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند، پاشان لایەنگرانی ڕژانە سەر شەقام و گەیشتنە ناوچەی سەوز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.