Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

وەزیری دارایی بۆ کونسوڵی ئەمەریکا: لە کابینەى نۆیەم هەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری لە میانی پێشوازیکردنی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە لە کابینەى نۆیەم بە هەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى 29ـی 08ـی 2022 ئیرڤین هیکس کونسوڵى گشتى نوێى ئەمەریکا وشاندێکى یاوەرى لە یەکەى ئابوورى کونسوڵخانەى گشتیی ئەمەریکا، سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابوورییان کرد و لەگەڵ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری کۆبوونەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەتاى کۆبوونەوەکە، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمەریکا تێڕوانینى خۆى سەبارەت بە هەماهەنگى نێوان وەزارەتەکەمان و کونسوڵى گشتیى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا خستەڕوو.

ڕاشیگەیاند: ئاگادارى دروستبوونى ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەن کە بەرپرسانى ئەمەریکا لەگەڵ دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەیەتى و بە تایبەت وەزارەتى دارایی و ئابوورى.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دراوە کە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات جەناب باسى لەوە کرد ئەوان بە مەبەستى چاکسازى هاتوون، لە کابینەى نۆیەم بەهەموو لایەک بەرەو چاکسازى هەنگاو دەنێن، بۆیە پێویستمان بە هاوکارى و پشتیوانى هەموو لایەک هەیە، چاکسازى یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانى حکوومەتى ئەمەریکایە و بۆیە پالپشتى ئەوانمان پێویستە.

ئاماژەی بەوەش دراوە کە لای خۆشیانەوە، شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا کە لە ڕێکەوتى 12ـی 09ـی ئەمساڵ پڕۆژەیەکى گەورە بە مەبەستى بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى مامەڵەى خانەنشینى بە سەرپەرشتى USAID و کونسوڵخانەى ئەمەریکا و بە پاڵپشتى نەتەوە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، کە کۆڵەکەى جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیەی وەزارەتى دارایی و ئابوورییە، بەجێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە مامەڵەى نووسراوى کاغەزى نامێنێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئاوات جەناب نووری باسى لە سەرجەم ئەو هەوڵانە کرد کە دەیانەوێت لەم کابینەیە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى بە ئەلکترۆنى بکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆى زوو ڕاییکردنى کاروبارى هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.