Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا کرد

کوردستان TV
100%


دروستکردنی فیرقەکان و دانانی میلاک بۆیان، تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەرکان و راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەمڕۆ ٢٩ ئابی ٢٠٢٢، فەریق روکن عیسا عوزێر  سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر راوێژکاری سەربازی سوپای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی دامەزراندنی فرقەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، کە لە ئێستادا رەشنوسی میلاکی فرقەکان، لەلایەن لیژنەی دانانی میلاکاتی وەزارەتەوە ئامادە کراوە، وابڕیارە دوای تاوتوێ کردنی لەلایەن وەزارەتەوە، پەسند بکرێت.
لەلایەکی ترەوە، میکانیزمی مەشق و راهێنانی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی، کە دەچنە ناو میلاکی فیرقەکان، بەگوێرەی میلاکی دیاری کراو تاوتوێ کرا.
لە کۆتاییدا، باسیان لە یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، هەردوولا جەختیان کردەوە لە  هەماهەنگی زیاتر، بەئامانجی یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.