Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:01

كازمی داوا له‌ سه‌در ده‌كات داوای كشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی خۆپیشانده‌ران بكات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كرد ده‌ستبه‌جێ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران بكات له‌ كۆشكی سه‌رۆك كۆمار بكشێنه‌وه‌ و دۆخی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند هێرشكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت دوورن له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی و سه‌ركۆنه‌یان‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داواش له‌ موقته‌دا سه‌در ڕیبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ده‌كه‌ین كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ ده‌وڵه‌ت كردووه‌، ڕێزی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگرێ هاوكارییان بكات و داوا له‌ خۆپیشانده‌ران بكات له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكشێنه‌وه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان‌ زیان به‌ ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها خزمه‌ت به‌ تواناكانی گه‌لی عێراق و ئاوات و ئاینده‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان ناكات.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موولایه‌ك كرد دان به‌خۆدا بگرن و خۆپیشانده‌رانیش هه‌ر ئێستا و ده‌ستبه‌جێ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن كه‌ به‌رپرسیارن له‌ پاراستنی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و گیانی هاووڵاتییان.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ ناوچه‌ی سه‌وز هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان كۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان بڕیاری وازهێنانی هه‌میشه‌یی له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.