Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:08

له‌ به‌غدا ته‌قه‌ به‌سه‌ر‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز ته‌قه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر خۆپشانده‌ران ده‌كرێ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ ناوچه‌ی سه‌وز هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان كۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان بڕیاری وازهێنانی هه‌میشه‌یی له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.