Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:47

خۆپیشانده‌ران چوونه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

کوردستان TV
100%

سه‌دان لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا چوونه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌سه‌ر كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆك كۆماریان دادابوو.

سه‌ڵاح بامه‌ڕنی په‌یامنێری (كورستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كۆشكی سه‌رۆك كۆماریان له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كۆنتڕۆڵ كرد، ئه‌مجاره‌ ڕووی خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و چوونه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت و له‌وێ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر بڵاو بوونه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ی كه‌ ئه‌ركی پاراستنی باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌تیان له‌ئه‌ستۆیه‌، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كردووه‌.

هه‌ڵچوونی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بڕیاری وازهێنانی هه‌میشه‌یی له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.