خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای داخستنی هه‌ریه‌ك له باڵه‌خانه‌ی پارێزگاكانی به‌سڕا و دیوانییه و سه‌ماوه، كه‌مێك پێش ئێستا چوونه نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای دیاله و كۆنتڕۆڵیان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چوونه نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، خۆپیشاندان له پارێزگانی تریش ده‌ستی پێ كرد.
كه‌مێك پێش ئێستا سه‌دان خۆپیشانده‌ر چوونه نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای دیاله و هه‌روه‌ها قائیمقامییه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌ت و كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌میان ڕأگه‌یاند.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر خۆپیشانده‌ران چووبوونه نێو باڵه‌خانه‌ی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌سڕا و دیوانییه و سه‌ماوه و چه‌ند پارێزگایه‌كی تریش.
خۆپیشاندانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌می به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی تر دوای ئه‌وه هات كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.