فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی فراوان كرد و نه‌ك ته‌نیا به‌غدای پایته‌خت، به‌ڵكو له ته‌واوی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ته‌واوی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و له كاتژمێر 7ی ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا كاتێكی نادیار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر فه‌رمانده‌ییه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌نیا له شاری به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاندبوو به‌هۆی چوونی خۆپیشانده‌ران بۆ نێو كۆشكی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وته‌كه‌شی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها داواشی له شوێنكه‌وتووانی كرد له هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و میدیایی ناوی ئه‌و و ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌هێنن.
ئه‌مه بووه هۆی تووڕه‌بوونی لایه‌نگر و خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ی سه‌وز به‌سه‌ر كۆشكی سه‌لام و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیان دادا و بڕیاری كۆتاهاتنی حكوومه‌تی عێراقیان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.