Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:58

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ته‌واوی پارێزگای كه‌ركووك ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای كاتژمێرێكی تر و له‌ كاتژمێر 7ی ته‌واو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ته‌واوی پارێزگای كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆكه‌ تا كاتێكی نادیاره‌ و به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆی پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی دۆخی ناله‌باری به‌غدای پایته‌خته‌وه‌یه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندانه‌كانیان فراوان كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕأیگه‌یاندبوو كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ته‌واوی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ كاتژمێر 7ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا كاتێكی نادیار.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وته‌كه‌شی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها داواشی له‌ شوێنكه‌وتووانی كرد له‌ هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و میدیایی ناوی ئه‌و و ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌هێنن.

ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی تووڕه‌بوونی لایه‌نگر و خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت و به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ كۆشكی سه‌لام و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و چه‌ند داموده‌زگایه‌كی تری حكوومه‌تیان دادا و بڕیاری كۆتاهاتنی حكوومه‌تی عێراقیان دا.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.