Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:55

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناسه‌قامگیری عێراق ده‌ات

کوردستان TV
100%

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یۆنامی) داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناسه‌قامگیری ئێستای ناوخۆی عێراق بده‌ن.

یۆنامی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بكه‌ن و په‌نا بۆ دیالۆگ ببه‌ن كه‌ تاكه‌ ڕێگه‌ و ده‌رچه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان.

ڕاشیگه‌یاند: ناكرێت عێراقییه‌كان ببن به‌ بارمته‌ی دۆخێك كه‌ پێشبینی نه‌كراو و به‌رگه‌ نه‌گیراو.

یۆنامی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ عێراق له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه‌.

هه‌روه‌ها داوای له‌ خۆپیشانده‌رانیش كرد ده‌ستبه‌جێ له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بكشێنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی حكوومه‌ت چۆڵ بكه‌ن و لێ بگه‌ڕێن داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كاری ئاسایی خۆیان بكه‌ن كه‌ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا بارودۆخی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ناسه‌قامگیره‌ به‌هۆی خۆپیشاندان و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا گرتووه‌.

تووڕه‌بوونی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان به‌ فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وته‌كه‌شی ڕاگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.