Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:00

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ دۆخی ئێستای عێراق نیگه‌رانه‌

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هۆشداری دا له‌ دۆخی ناسه‌قامگیری ئێستای عێراق و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا و پارێزگاكانی عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكان.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: نائارامییه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانین، چونكه‌ ڕێگه‌ له‌ دادموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌گیرێت كاری خزمه‌تگوزاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات ئارامبن و خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ هه‌ر كارێك كه‌ توندوتیژی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نابێت ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆكان بكرێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكییه‌كان و نه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مافێكی گشتییه‌ و بنه‌مای دیموكراسییه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بێت ڕێز له‌ داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تیش بگیرێ كه‌ هی هه‌موو گه‌لی عێراقن و خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ڕێ بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت خۆش بكرێ كه‌ كاری ئاسایی خۆیان بكه‌ن كه‌ خزمه‌تكردنی هه‌موو گه‌لی عێراقه‌ به‌گشتی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.