حكوومه‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرت به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
حكوومه‌تی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان بۆ عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت.
ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران په‌یوه‌ندی به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌یه كه خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دروستیان كردبوو.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در خۆپیشاندانه‌كانیان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا فراوان كرد و چوونه نێو باڵه‌خانه‌كانی كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و چه‌ندان داموده‌زگای تر، هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی تریش باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و قائیمقامییه‌ت و داموده‌زگاكان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان په‌یوه‌ندی به بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دره‌وه هه‌بوو كه به فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیاسی و میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌وته‌كه‌شی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها داواشی له شوێنكه‌وتووانی كرد له هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و میدیایی ناوی ئه‌و و ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.