له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌می ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 12 كوژراو و زیاتر له 150 برینداری لێ كه‌وته‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: له گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا 12 كه‌س كوژران.
بڵاویشیان كرده‌وه: له خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌روه‌ها زیاتر له 150 كه‌سیش بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خت و دژواره.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وازهێنانی یه‌كجاری له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌كردنی لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی و فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
خۆپیشانده‌ران چوونه نێو باره‌گاكانی حكوومه‌ت له ناوچه‌ی سه‌وز و كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیان كۆنتڕۆڵ كرد و دواتریش چه‌ندان داموده‌زگای تریش له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كه‌وتنه ده‌ست خۆپیشانده‌رانه‌وه.
لای خۆشیانه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان خۆپیشانده‌ر كوژران و بریندار بوون، دوایین ئاماریش ئه‌وه‌یه كه 12 كوژراو و زیاتر له 150 بریندار هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.