Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:56

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا هه‌واڵی چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ڕه‌تی كرده‌وه‌ به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان چۆڵ كردبێت.

ڤیدانت باتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ده‌نگۆی چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

باتێل ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ كه‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات ژماره‌ی كه‌سایه‌تییه‌ دبلۆماسییه‌كانیان له‌نێو باڵیۆزخانه‌كه‌یان‌ كه‌م كردبێته‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌كه‌ پێشتر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بارودۆخی ئێستای عێراق مایه‌ی نیگه‌رانین و ئه‌مه‌ریكا به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر نه‌چن.

داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردبوو ئارام بن و خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی نانه‌وه‌ی توندوتیژی زیاتر.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ نابێت ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران كردبوو كه‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان مافێكی ئاشتییانه‌ی هه‌موولایه‌كه‌، به‌ڵام ده‌بێت ڕێز له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بگرن و خۆیان له‌ كاری تێكده‌رانه‌ به‌دوور بگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.