Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:37

باڵیۆزخانه‌ی كوێت داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات هه‌ر ئێستا عێراق جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی كوێت له‌ شاری به‌غدا داوای له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد هه‌ر ئێستا خاكی عێراق جێبهێڵن به‌هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌ی كوێت له‌ شاری به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییانی كوێتی له‌ شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئێستا خاكی عێراق جێبهێڵن.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی‌ عێراق بكه‌ن، با گه‌شته‌كانیان دوا بخه‌ن به‌هۆی ئاڵۆزی دۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وازهێنانی یه‌كجاری له‌ كاری سیاسی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی و فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.

خۆپیشانده‌ران چوونه‌ نێو باره‌گاكانی حكوومه‌ت له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و كۆشكی سه‌لامی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیان كۆنتڕۆڵ كرد و دواتریش چه‌ندان داموده‌زگای تریش له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كه‌وتنه‌ ده‌ست خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌م ئاڵۆزی و گرژییانه‌ی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی تری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 12 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ 150ی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.