سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه زۆر نیگه‌رانن به‌رانبه‌ر ڕووداو و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند: هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.
مسعود بارزانی
29ی ئابی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.