Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:45

زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا لێ ده‌درێ

کوردستان TV
100%

له‌نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدراوه‌ به‌هۆی بوونی مه‌ترسی له‌ ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌.

میدیاكانی شاری به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: هۆكاری چالاككردنی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكی هاوه‌ن بووه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا ڤیدانت باتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كردبووه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ شاری به‌غدا چۆڵ كرابێت.

باتێل ڕایگه‌یاندبوو: ده‌نگۆی چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕه‌تیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌ دبلۆماسییه‌كانیان له‌نێو باڵیۆزخانه‌كه‌یان‌ كه‌م كردبێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌غدای پایته‌ختی عێراق دۆخێكی ناهه‌موار و پڕ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وازهێنانی یه‌كجاری له‌ كاری سیاسی ڕأگه‌یاند، به‌هۆی توندوتژییه‌كانیش 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 150 كه‌سیش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.