Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:48

محەمەد حاجی مەحمود :لە عێراقدا شتێك بە ناوی حكومەت نەماوە

کوردستان TV
100%

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسك بووك لەسەر دۆخی ئێستای عێراق پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە دەڵێت: بۆ هەر ئەگەرو چارەسەرو ڕووداوێكی لەناكاو و نەخوازراو، پێویستە هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەرچی زووترە كۆببنەوەو بەرنامەی هاوبەش دابنرێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی شەڕەكە ئەوەندەی دەكرێت.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان..
ئەوەی ئەمڕۆ لەعێراق و بەغداد ئەگوزەرێت شەڕێكی بەوەكالەتەو ڕەنگە كشانەوەی سەدر لە كاری سیاسی بۆ ماوەیەكی كورت بێت، چونكە لەدوای ساڵی 2003 وە تا ئێستا سەدرییەكان زیاد لە چەند جارێك لە پرۆسەی سیاسی و ئیداری و جێبەجێكردن كشاونەتەوە و جارێكیتریش هاتونە‌تەوە ناو پرۆسەكە، بەڵام دەست لە كاركێشانەوەی ئایەتوڵا سائیری مەرجەعی شیعی سەدرییەكان جیاوازترە لە جارانیترو دابەشبونەكە گەیشتوەتە چەك وكوشتن و بەئاراستەیەكی ترسناكدا هەنگاو دەنێت.
بۆیە بۆ هەر ئەگەرو چارەسەرو ڕووداوێكی لەناكاوو نەخوازراو، پێویستە هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەرچی زووترە كۆببنەوەو بەرنامەی هاوبەش دابنرێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی شەڕەكە ئەوەندەی دەكڕێت، وە پێویستە كوردیش پرۆژەی خۆی هەبێت بۆ هەر ئەگەرێك كەڕووبدات یان چاوەڕوان دەكرێت بێ ئەوەی بچێتە ناو ململانێكان و دەستێوەرداەوە، دەكرێت كورد خوی دوور بگرێت لە هەر دەستێوەردانێك.
محەمەد حاجی مەحمود
2022/8/29
گوڵەخانە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.