Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

تایبەتمەندییەکانی دیکەی پێوەری زیرەک دەخرێنە کار

کوردستان TV
100%


کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێوەری زیرەک کرد و لە نزیکەوە گوێبستی هەنگاوەکانی داهاتووی سیستەمی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی پێوەری زیرەک بوو. 
مەهدی ئاریان جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئیدی ئێم ئای ئاماژەی بە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆگرامی پێوەری زیرەک کرد، کە 27 ملیۆن پێوەری هاوشێوە لە ژاپۆن و شەش ملیۆن لە بەریتانیا و سێ ملیۆن لە ئوسترالیا و دوو لە نیوزلەندا و دوو ملیۆن لە ئەفریقیا و ملیۆنێک لە سەنگافورە و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزاریش لە کوردستان بەستراون. 
ئەم پێوەرە بە سەرکەوتووترین پێوەری کارەبا دادەنرێت و لە داهاتوودا تایبەتمەندییەکانی دیکەی پێوەرەکە لە چەند بازاڕ و ستییەکانی نیشتەجێبوون بە سەرکەووتوویی دەخرێنە کار، هاوشێوەی بازاڕی لەنگە لە هەولێر کە بە کارتی پریپەید کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دووکانەکانی بازاڕەکە مسۆگەر کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.