Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:15

ڤیدیۆ..بزانه‌ ئه‌و منداڵه‌ چۆن دایكی خۆی له‌ خنكان رزگار ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئافره‌تێك له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ مه‌له‌وانگه‌ی  ماڵه‌كه‌یان ،تووشی گه‌شكه‌ ده‌بێت ،منداڵه‌ ته‌مه‌ن (10) ساڵه‌كه‌ی به‌هانای ده‌چێت و له‌ خنكان رزگاری ده‌كات.
روداوه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا ،له‌ ولایه‌تی ئۆكلاهوما رویداوه‌،له‌ كاته‌ی ئافره‌تێم به‌ناوب " كینی" له‌ مه‌له‌وانگه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیان مه‌له‌ ده‌كات ،له‌ ناكاو تووشی گه‌شكه‌ بوون ده‌بێت و ته‌ندروستی تێك ده‌چێت ،منداڵه‌كه‌ی زۆر به‌ خێرایی فریای ده‌كه‌وێت ژیانی له‌ مردن رزگار ده‌كات.
منداڵه‌كه‌ زۆر زیره‌كانه‌ و شاره‌زایانه‌ دایكی خۆی راده‌كێشته‌ لێواری مه‌له‌وانگایه‌كه‌ ، ئیجا باوكیشی هاوكاری ده‌كات به‌هه‌ردووكیان ، توانیان ئافره‌ته‌كه‌ له‌ مردن رزگار بكه‌ن.
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی منداڵه‌ پۆلیسی  ناوچه‌كه‌ ،منداڵه‌كه‌یان به‌ پاڵه‌وان ناوزه‌ند كردووه‌، هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌، منداڵه‌كه‌یان خه‌ڵات كردووه‌.
ئا- كامران  
ژێده‌ر-  ئه‌لجه‌زیره‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.