Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:00

شەڕ و پێكدادان لە بەغدا دەستی پێكردەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی پزیشكی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و پێكدادانی چەكداری لە بەغدا دەستی پێكردۆتەوەو، هاوكات لە رۆژی دووشەممەوە تا ئەمڕۆ ژمارەی كوژراوانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بۆ 23 كەس بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی توندوتیژ لە ناوچەی سەوز 380 كەس بریندار بوون.
بەپێی ئاژانسەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پێكدادانی توندوتیژ لە نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدرو سوپا و لایەنە شیعەكانی دیكەی لایەنگری ئێران دەستیپێكردۆتەوە.
هەروەها تەقەكردن بە چەكی ئۆتۆماتیكی و ئاربیجی( 7) لە سەرتاسەری پایتەخت دەبیسترێت، كە لە ناوچەی سەوزەوە دێت.
هاوكات بە گوێرەی پەیامنێری حوڕە لە بەغدا ،گرووپی سەرایە سەلام، باڵی چەكداری رەوتی سەدرییەكان ، هێزی زیاتری بردۆتە ناوچەی سەوز.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.