Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیك بلباو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كادێزی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای ڕامۆن دی كارانزا له‌ شاری كادیز به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی بیستوچواردا، یاریزان ئینیاكی ویلیامز هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی كادیزی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیك بلباو تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بلباو و له‌ خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان جۆركا گوروزێتا گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان ئه‌لێكس بێرێنگوێر گۆڵی سێیه‌می بلباوی له‌ خوله‌كی حه‌فتاونۆ تۆماركرد.
 له‌ دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان جۆركا گوروزێتا سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش بلباو دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ حه‌وت خاڵ، كادیزیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندو به‌بێ هیچ خاڵێك له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌‌ دێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.