بەپێی زانیارییەكانی "ئاژانسی نۆڤۆستی".سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە كە مۆسكۆ لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی دۆخی عێراق دەكات، هەروەها داوا لە لایەنە ناكۆكەكان دەكات دان بەخۆیاندا بگرن و دیالۆگ بەكاربهێنن،
"نۆڤۆستی" ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری سەرچاوەكەوە رایگەیاندووە: ئێمە پەیڕەوی لە رێڕەوی گەشەسەندنی رووداوەكان دەكەین، بێگومان هەمووان پێویستییان بە ئارامگرتن و گفتوگۆیەكی بنیاتنەر هەیە.
ڕۆژی دووشەممە (29ی ئابی 2022) خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە بەغدا، چەند كاتژمێرێك دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، وازهێنانی خۆی لە كاری سیاسی و داخستنی سەرجەم دامودەزگاكان راگەیاند، دوای ئەوە پێكدادانی چەكداری و تەقینەوە لەناو ناوچەی سەوز لە ناوەندی پایتەختدا روویداو لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.
ڕووسیا داوا لە لایەنە ناكۆكەكانی عێراق دەكات پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.