Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 10:26

فەرەنسا داوا لە لایەنە ناكۆكەكانی عێراق دەكات دەستبەجێ پێكدادانەكان بوەستێنن

کوردستان TV
100%

فەرەنسا "نیگەرانی قووڵی" خۆی لە ڕووداوەكانی عێراق دەربڕی و داوای لە هەموو لایەك كرد "ئەوپەڕی دان بە خۆدا گرتن" ڕەچاو بكەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "فەرەنسا زۆر نیگەرانە لەو رووداوانەی لە بەغدا و لە زۆرێك لە پارێزگاكان روودەدەن، كە زیانی زۆری لێكەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرەنسا داوا لە لایەنەكان دەكات ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن، داواش دەكات بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و دەستبەجێ ئەو پێكدادانە خوێناویانە بوەستێنن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داواشی لە سەرجەم سەركردە سیاسییەكانی عێراق كرد، پابەندبوونیان بە چوارچێوەی دەستووری عێراق و رێزگرتن لە یەكپارچەیی دامەزراوە عێراقییەكان دووپات بكەنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.