سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە هەڵگیرسانی گەڕێكی دیكەی توندوتیژی لە عێراق دەربری و رایگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە دایالۆگێكی هەمەلایەنە و ڕاشكاوانە بكرێت ،سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی كە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی.. زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێكی دیكەی توندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال مستەفا كازمی قسەم كرد و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی.
هەروەها دەڵێت: كاتی ئەوە هاتووە دایالۆگێكی هەمەلایەنە و ڕاشكاوانە بكرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی كە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەكانی یەكتر بنێێن و قبوڵ بكەین كە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێكی هەمیشەیی هەیە.
مەسرور بارزانی: كاتی ئەوە هاتووە دایالۆگێكی هەمەلایەنە و ڕاشكاوانە بكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.