جیانی ئینفانتینۆی سویسری و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سه‌ردانی وڵاتی كۆستاریكای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته تاوتوێی به‌ره‌وپێش بردنی یاری تۆپی پێی له وڵاتانی ناوچه‌ی كۆنكاكاف كرد.
دواتر سه‌رۆكی فیفا یاریگای تایبه‌ت به مه‌شق و ڕاهێنانی تۆپی پێی له چوارچێوه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كۆستاریكا كرده‌وه، له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌دا چه‌ند تیپێكی منداڵان مه‌شقی تۆپی پێیان ئه‌نجامدا، دواتر ئینفانتینۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ئاماده‌كاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر كرد‌و ڕایگه‌یاند كه جامی جیهانی ئه‌مساڵی قه‌ته‌ر ده‌بێته ئاهه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری و ڕووداوێكی ناوازه كه جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ مۆندیاله‌كانی دیكه.
سه‌رۆكی فیفا گوتیشی، نزیكه‌ی دوو ملیۆن هانده‌ر ئاماده‌ی یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌بن كه ئه‌مه‌ش له ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته زێتره، بۆیه پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و دڵنیام له‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕووی ڕێكخستنه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
ئینفانتینۆ جه‌ختیشیكرده‌وه كه ڕێخكهرانی مۆندیال به توندی به‌رپه‌رچی ئاژاوه‌گێڕان ده‌ده‌نه‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ناده‌ن له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی جیهان ئاسایشی یاریگاو شاره‌كانی قه‌ته‌ر تێك بده‌ن.
جێگای باسه یاریه‌كانی مۆندیال له بیستی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی فیفا: له مۆندیالی قه‌ته‌ر نزیكه‌ی دوو ملیۆن هانده‌ر ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌بن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.