Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

چەكدارانی سەرایا سەلام هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ناوچەی سەوز دەدەن

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی پێكهەڵپڕژانی نێوان لایەنە ناكۆكەكان لە بەغدا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە 30ی كوژراو و 700 بریندار كە 110یان كارمەندی ئەمنین.
کوردستان TV
100%

رووبەڕبوونەوەی چەكداریی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە و هێزێكی زۆری سەرایا سەلام باڵی چەكداریی رەوتی سەدر، بەرەو ناوچەكە هاتوون.
لەئێستادا چەكدارانی سەرایا سەلام بۆ پێشڕەویكردن بەرەو ناوچەی سەوز، چەكی قورس بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن.
هاوكات هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەئێستادا، هەوڵدەدەن رەوشەكە كۆنترۆڵ بكەن.
هاوكات سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی پێكهەڵپڕژانی نێوان لایەنە ناكۆكەكان لە بەغدا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە 30ی كوژراو و 700 بریندار كە 110یان كارمەندی ئەمنین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.