Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 02:59

سوپای عێراق قەدەغەی هاتووچۆی لە سنووری مەخمور راگەیاند

کوردستان TV
100%

دوای ئەو پێكدادانە چەكدارییەی بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكەی باشووری عێراقی گرتۆتەوە، بە بڕیاری لیوا عەبدوڵڵا،فەرماندەی فیرقەی 14 ی مەخمور، سوپای عێراق ، قەدەغەی هاتووچۆی لە سنووری مەخمور و قەراج راگەیاند.
بۆ ئەم مەبەستە سوپای عێراق لە رێگای كوردستان تیڤی داوای لە هاووڵاتیانی ناوچەكە كرد كە ئەمڕۆ بە بڕیاری حكومەتی عێراقی فیدراڵ هاتووچۆكردن بۆ سنووری مەخمور تا كاتێكی نادیار قەدەغەیە و لە ئێستادا هاتووچۆكردن لە بازگەكانمان دا وەستاوە.


كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە سنووری مەخمور
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.