ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، لایەنگرانی ئاڕاستەی كرد كە لە ماوەی یەك كاتژمێردا لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە.
سەدر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە ئەلحەنانە بەڕێوەچوو، گوتی: زۆر دڵتەنگم دەكات كە ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات.
هەروەها گوتی: عێراقی تاكە كەس كاریگەری ئەو شتانەیە كە ڕوودەدەن، ئاماژەی بەوەدا كە "نیشتمان ئێستا دیلێكی گەندەڵی و توندوتیژییە".
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی "هیوامان خواستبوو كە ناڕەزایەتی ئاشتیانە ڕووبدات نەك چەك"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو شۆڕشەی كە بە توندوتیژی تێكچووە، شۆڕش نییە".
هەروەها گوتیشی: ئێستا ڕەخنە لە شۆڕشی ڕەوتی سەدری دەگرم وەك چۆن ڕەخنەم لە شۆڕشی ئۆكتۆبەر گرت كاتێك بە توندوتیژی تێكچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستاوە دەستوەردان لە هیچ سیاسەتێك ناكەم، هیوادارم هیچ پرسیارێكی سیاسیم لێ نەكرێت.
سەدر : ئێستا نیشتمان دیلی گەندەڵی و توندوتیژییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.