Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:29

ئیدینسۆن كاڤانی ئایندەی خۆی لە یاریگاكان یەكلا كردەوە

کوردستان TV
100%


ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و ئەستێرەی پێشووی هێڵی هێرشبەری یانەی مانچستەریونایتد ئایندەی خۆی لە یاریگاكان یەكلایی كردەوەوه‌و بڕیاریدا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ڤالێنسیا بكات.
 ئەویش دوای ئەوەی لە حوزەیرانی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد تەواوبوو، كاڤانی له‌ پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد ده‌چێته‌ ڕیزی ڤالێنسیاو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ واژووبكات.
 به‌م دواییه‌ش ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ به‌ ڕیزی یه‌كێك له‌ یانه‌كانی نیسی فه‌ڕه‌نسی یان ڤیاریالی ئیسپانی بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام دواجار بڕیاریدا بچێته‌ ڕیزی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كان و له‌م یانه‌یه‌ش له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی جینارۆ گاتوسۆ و شان به‌ شانی ماكسیمیلیانۆ گۆمێزی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی یاری ده‌كات.
 كاڤانی تەمەن سیی و پێنج ساڵ لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا لە سێ‌ خولی بەناوبانگی ئەوروپاو لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ناپۆلی و پالێرمۆ و پاریس سانجێرمان یاری كردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.