Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:50

لایەنگرانی رەوتی سەدر دەستیان بە كشانەوە لە ناوچەی سەوز كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، لایەنگرانی ڕەوتی سەدری لە وەڵامی بانگەوازی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری سەدر ، دەستیان بە كشانەوە لە ناوچەی سەوز كرد.
بە گوێرەی میدیای عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لایەنگرانی رەوتی سەدری لە دانیشتنەكە و كەسانی دیكە دەستیان كرد بە كشانەوە لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری لە وەڵامی بانگەوازەكەی موقتەدا سەدر.
ئاماژەی بەوەشكراوە، كە سەدرییەكان كۆتاییهاتنی دانیشتنەكەیان لەبەردەم پەرلەمان راگەیاند، كە زیاتر لە مانگێكی خایاند.
سەدر پێشتر وادەیەكی 60 خولەكی بۆ لایەنگرانی لە ناوچەی سەوز دیاریكرد، ئەمەش دوای ڕووداوە خوێناوییەكانی ناوچەكە لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.