Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:54

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە هەڵوێستەكەی موقتەدا سەدر دەكەین 

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر بەكشانەوەی لایەنگرانی لەناوچەی سەوزی بەغدا نووسیویەتی.. ئێمە پێشوازی لە هەڵوێستی بەرێز موقتەدا سەدر و داواكارییەكەی دەكەین بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكان و كشانەوەی لایەنگرانی لە ناوچەی سەوز.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: پشتگیری لە هەڵوێستی نیشتمانی بەرپرسیارانەی ئەو دەكەین، بەو هیوایەی سەلامەتی و سەقامگیری لە وڵاتدا زاڵ بێت.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت:  بانگەوازەكەمان دووپات دەكەینەوە بۆ هەموو هێز و لایەنەكان بۆ دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و رزگاركردنی عێراق لەم دۆخە سەختە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.