Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:31

پیێر ئیمیرك ئۆبامیانگ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ڕووبه‌ڕووی په‌لاماردان و دزی لێكردن بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
پیێر ئیمیرك ئۆبامیانگی گابۆنی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو ڕووبه‌ڕووی په‌لاماردان و دزی لێكردن بووه‌وه‌.
 له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای وڵاتی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ چوار چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ و له‌به‌رده‌م خێزانه‌كه‌ی رووبه‌رووی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بێته‌وه‌، پاشان ده‌ست به‌سه‌ر زێڕو پاره‌ی یاریزانه‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی ده‌گرن و دواتر ماڵه‌كه‌ی جێ دێلێن، دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسپانیا ده‌ستیان به‌ لێپێچینه‌وه‌و گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه‌ كرد.
 هاوكات سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه‌ ئۆبامیانگ و خێزانه‌كه‌ی ته‌ندروستیان باشه‌و هیچ زیانێكی جه‌سته‌ییان پێنه‌گه‌یشتووه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.