رۆژی سێشەممە رێکەوتی 30ی ئابی 2022، دکتۆر جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندن و گوتەبێژی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بە مەبەستی کارکردنی زیاتر بوو بۆ باشترکردنی یەکگوتاری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی حکومەت و وەرگرتنی پەیامی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد بەوەی کە هەفتانە پلانی میدیایی دابنێن بۆ ئەوەی کارو پڕۆژەکان بۆ هاووڵاتییان بخرێنەڕوو و هاووڵاتییانی کوردستان ئاگاداری کارو پرۆژە جێبەجێ کراوەکان بن.
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە مانگانە وەزارەتەکان کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتەکانیان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە چالاکییەکان و زیاتر لێک نزیکبوونەوەی دامەزراوەکانی حکومەت لە یەکتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.