سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ كۆبوونه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی.
د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی پێنجشەم ڕێكه‌وتی 1/9/2022 ده‌ستپێده‌كات.
بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش بەم شێوەیەی خوارەوە ده‌بێت:-
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق.
چوارەم: وتەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (5) پێنچ خولەك زیاتر نەبێت.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان - عێراق).
پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.