فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی باری له‌ناكاوی ئاستی "ج"ی له‌سه‌ر ته‌واوی وڵات هه‌ڵگرت.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی شاری به‌غدا داوای له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌یان كرد بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی ئاسایی و كۆتایی به باری له‌ناكاوی ئاستی "ج" بهێنن.
هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری به‌غدا ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌ن سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان هه‌ڵبگرن به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌كه‌ی ڕێگای چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وز دانرابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانێك بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق هه‌ڵگرت.
دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در داوای له خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی كرد ده‌موده‌ست له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێننه‌وه و واز له گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانه‌كانیان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
دوای ئه‌م فه‌رمانه‌ی موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كشانه‌وه و كۆتاییان به‌و خۆپیشاندان و مانگرتنانه هێنا كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێك بوو ده‌ستیان پێ كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.