دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییه‌كی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه كه به‌نیازن گه‌شتی ئێران بكه‌ن و تێیدا ئاشكرای كرد كه هاتوچۆ لە دەروازەکەیان ئاسایی بۆتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن و دەیانەوێ لە ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، لە ئێستادا گەشتەکان بۆ هاووڵاتییانی هەردوولا ئاسایی بۆتەوە.
جێی باسه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م به‌هۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت، حكوومه‌تی ئێران سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانی و هاتوچۆی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ڕاگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.