سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ماڵی هومام حه‌موودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گرژییه‌كانی دوێنێ و ئه‌مرۆ سێشه‌می شاری به‌غدا و بانگه‌وازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ كۆتاهاتن به خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای كۆتاهاتنی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دوای بانگه‌وازی ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌وانیش كۆتاییان به خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانیان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.