Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:41

لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی بۆ مانگی 8ی 2022 ڕأگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوی كردۆته‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 1/9/2022 ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تاش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

دواتر له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 4/9/2022 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێ، ڕۆژی دووشه‌میش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ دابه‌ش ده‌كرێ.

به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كه‌ دوا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.