Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:26

سەدر پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 08ـی 2022 پەیامێکی نوێی بڵاو کردۆتەوە و داوای مافی شەهیدانی شۆڕش دەکات.  

موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: خودای گەورە ڕەحم بە شەهیدانی شۆڕشی ئاشتییانە بکات، دوای دەربڕینی هاوخەمی خۆم، لە خودای گەورە داواکارم ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و داوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەکەم.

ڕاشیگەیاند: پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان مافەکانیان دابین بکەن، ئەمە کەمترین شتە کە بتوانن لە بەرژەوەندی ئەوان ئەنجامی بدەن.

سەدر ئاماژەی بەوەش دا کە "داواکارم لە خوای گەورە لەو کەسانە خۆش بێت کە چەکیان هەڵگرتووە، داوایان لێ دەکەم زۆر داوای لێبوردن بکەن و لە داهاتوودا ئەو جۆرە کارانە نەکەن ئەگەر مردبووم یاخود نا، لەگەڵ خۆشەویستیم بۆتان."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.