چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌كدا داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرد ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دڵته‌نگی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و ڕووداو و ململانێیانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕوویان دا كه زیانی گیانی ڕۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مانی لێ كه‌وته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستیان نواند بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ململانێیانه و هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان به ڕشتنی خوێن له‌نێوان برایه‌كاندا.
ڕاشیگه‌یاند: سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه دانیان به‌خۆیاندا گرت و پابه‌ندی به‌رپرسیاره‌تییه گه‌وره‌كه بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و توندوتیژییانه، پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی كه ئه‌ركی چاكسازی له ئه‌ستۆ بگرێت و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ك ببێته‌وه و هه‌روه‌ها شكۆی ده‌وڵه‌تی بگه‌ڕێنێته‌وه و ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان فه‌راهم بكات.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رجه‌م داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار و ئه‌ركه ده‌ستووری و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.