وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م سوپاس و پێزانینی بێ پایانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان كرد به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانیان له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌لماندییان ده‌توانن به‌رپرسیاره‌تی مه‌زن له ئه‌ستۆ بگرن.
جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان بكه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و موڵك و ماڵی تایبه‌ت و گشتی، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر دانبه‌خۆداگرتن و لایه‌نگیری نه‌كردنی هیچ هێز و لایه‌نێك له میانه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ڕۆژی 29ی ئابی 2022 ڕوویان دا.
جومعه عیناد گوتیشی: سوپاستان ده‌كه‌م بۆ به‌هانا هاتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی نیشتمانی و په‌ڕۆشییه‌كانتان بۆ پاراستنی نیشتمان سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كه وڵات پێدا تێپه‌ڕی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سوپای عێراق سه‌لماندی كه ده‌توانێ به‌رپرسیاره‌تی مه‌زن له ئه‌ستۆ بگرێ و هه‌روه‌ها سه‌لماندی له سه‌رووی هه‌موو گومانێكه‌وه‌یه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و بریتییه له پاراستنی گه‌ل و نیشتمان.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه سوپاسی رۆله‌كانمان له هێزه چه‌كداره‌كان بكه‌ین و له خوای گه‌وره‌ش داواكارم ره‌حم و به‌زه‌یی به شه‌هیده قاره‌مانه‌كان بكات كه له‌پێناو نیشتماندا گیانی خۆیان فیدا كرد، هه‌روه‌ها هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.