Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:41

وەزیری سەدر ڕوونکردنەوە لەسەر گوتەی بکوژ و کوژراو لە دۆزەخن دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری سەدر پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە، ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی دەستەواژەی بکوژ و کوژراو دەۆزەخن، دەدات لەلایەن موقتەدا سەدرەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، قسەکانی موقتەدا سەدر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت، لەبارەی گوتەی کوژراو و بکوژ لە دۆزەخن، پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویەتی: ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێرەکانیان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، ئەوا بکوژ و کوژراو لە دۆزەخدان، گوترا ئەی پێغەمبەری خودا بۆ بکوژەکە دەزانین، بەڵام کوژراوەکە بۆچی، لە وەڵامدا گوتی: چونکە ئەویش مەبەستی کوشتن بووە. ئەمەش واتەی ئەوەیە یەکەم مەرج بەکارهێنانی چەکە.

جەختیشی کردۆتەوە کە قسەکانی سەدر ورد و ڕوون بوون، و ئەو کەسانەش ناگرێتەوە کە چەکیان بەکارنەهێناوە.

هاوکات وەزیری سەدر ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی وشەی (مەرجەع) دەدات و دەڵێت، مەبەست لێی حائیرییە، وەڵامێک بوو لەبارەی کشانەوەی حائیری لە مەرجەع نەک شۆڕشگێران.

وەزیری سەدر لە پەیامەکەی جەختیشی کردۆتەوە کە حائیری ناچار کراوە بە دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی. ئاماژەی بەوەش داوە کە سەدر پابەندە بە وەسیەتنامەی باوکی و بە دەستلەکارکێشانەوەی کاریگەرییەکەی کۆتایی دێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.