Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:30

سعوودیە پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دەرەنجامی سەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ هاوتا سعوودیەكەی، فەیسەڵ بن فەرحان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، فوئاد حوسێن و فەیسەڵ بن فەرحان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییەكەدا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەل و حكوومەتی عێراق دووپات كردووەتەوە لە بارەی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكە و رایگەیاندووە ریاز ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هەر پشتیوانییەك كە ببێتە هۆی دووركەوتنەوەی عێراق و گەلەكەی لە هەر دابەشبوون ململانێیەكی ناوخۆی و جەختی لەوەشكردووەتەوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكات.
لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا باسیان لە دەرەنجامەكانی سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران كرد و باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ریاز و تاران كرد.
لە دوو رۆژی رابردوو، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، هاوكات لەگەڵ هەریەك لە سەركۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، عەلی شەمخانی، كۆبووەوە.
جێی ئاماژەیە، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكی نێوان تاران و ریاز، تا ئێستا عێراق میوانداریی چەند گەڕێكی دانوستانی لەنێوان ئێران و سعوودیەدا كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.