Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:42

كۆتا سەرۆكی یەكێتیی سۆڤیەتی جاران لەتەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

لە راگەیاندراوێكدا كە لەلایەن نەخۆشخانەی ناوەندی فەرمانگەی سەرۆكایەتی دەوڵەتی فیدراسیۆنی رووسیاوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە كە، میخایل گۆرباچۆڤ-ی تەمەن 91 ساڵ، لە پاش نەخۆشییەكی قورس و درێژخایەن، كاتەكانی ئێوارەی دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
گۆرباچۆڤ لە ساڵی 1985ەوە تا 1991، پۆستی سكرتێری گشتیی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی یەكێتیی سۆڤیەتی بەڕێوەبرد، كە بەرزترین ئۆرگانی یەكێتیی سۆڤیەت بوو.
لە ساڵی 1990دا، بە ریفراندۆم سیستەمەكە كرا بە سەرۆكایەتی و گۆرباچۆڤ لە دەنگدانی ئەنجوومەنی باڵای سۆڤیەتدا وەك سەرۆكی یەكێتیی سۆڤیەت هەڵبژێردرا.
گۆرباچۆڤ لە ساڵی 1990ەوە تا 1991 پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتییەكەی بەڕێوە برد.
لە رێگای ئەو چاكسازیانەی دەستی پێكرد، پێرێسترۆیكا (داڕشتنەوەی) و گلاسنۆست (كرانەوە)، كۆتایی بە جەنگی سارد هێنا، بەڵام باڵادەستی سیاسیی پارتی كۆمۆنیستی یەكێتیی سۆڤیەت لەو وڵاتەدا كۆتایی هات.
دوای ئەوەی گۆرباچۆڤ لە 25ی كانوونی یەكەمی 1991دا دەستی لە كار كێشایەوە، یەكێتیی سۆڤیەتی جاران بە فەرمی هەڵوەشایەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.