رۆژی سێشەممە 30 ئابی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە ئامادەبوونی ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوە، د.فەرهاد عەلی مستەفا و سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد، د.دڵزار حەمەساڵح، پێشوازیی کرد له سارا مەسعود عەبدوڵڵا، یاریزانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد.
له سه‌ره‌تای دیدارەکەدا، دڵزار حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد باسی گرنگی وه‌رزش و توانای یاریزانانی یانه‌كه‌یان كرد، هه‌وه‌رها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یاریزان سارا مەسعود عەبدوڵڵا لە میانی بەشدارییکردنی لە پاڵەوانێتییەک له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆكار كردووه، كه هه‌زاران یاریزان به‌شدارییان تێیدا كردووه.
جێگای ئاماژەپێدانە یاریزانی ناوبراو لە دوایین چالاکی لە وڵاتی هیند بەشداری ئۆڵۆمپی کرد و لە نێوان ۱٠٠٠ یاریزان پلەی ۸۷ ی لەسەر ئستی جیهان وەرگرت، لای خۆیەوە سه‌رۆكی زانكۆ باسی گرنگی و پێگه‌ی یانه‌ی خانزاد كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، هاوکات ئاماده‌یی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی بۆ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌ک بۆ یانەکە ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی یاریزان سارا مەسعود عەبدوڵڵا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.