Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:46

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا

کوردستان TV
100%


ئاراس محەممەدپوور تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە28 ی 8 ی 2022، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئاراس محەممەد پوور تەمەن 32 ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و سک و گورچیلەی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ئاراس محەممەد پوور ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو 23ى 8 ى 2022 لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار کرابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.