ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/گه‌لاوێژ/2722ی كوردی (31/ئاب/2022ز) دوو چالاكی له كتێبخانه‌ی كارێز به‌ڕێوه ده‌چن.
یه‌كه‌م:
كاژێر 10ی به‌یانی به‌شدارانی دووه‌مین خولی به‌هێز كردنی خوێندن و نووسین به زمانی كوردی، ده‌بنه میوانی كتێبخانه‌ی كارێز.
ئه‌م خوله به سه‌رپه‌رشتیی هه‌ردوو مامۆستای وانه‌ی زمانی كوردی، مامۆستا هه‌رێم غازی و مامۆستا ئامهدخان محه‌مه‌د، بۆ خوێندكار و قوتابیانی خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركووك، به خۆڕایی كراوه‌ته‌وه. بۆیه‌ش سه‌ردانی كتێبخانه‌ی كارێز ده‌كه‌ن، تا له نزیكه‌وه به دنیای كتێب ئاشنا بن.
بۆ ئه‌م گه‌شته زانستییه‌ی به‌شدارانی خوله‌كه، به‌رنامه‌یه‌كی پوخت ئاماده كراوه.
دووه‌م:
كاژێر 5ی ئێواره، كارێز دۆستان بڕیار ده‌ده‌ن بابه‌تێك بۆ گفتوگۆیه‌كی كراوه ده‌ست نیشان بكرێت.
دوای ده‌ست نیشان كردنی بابه‌تی دانیشتنه‌كه، میوانان هه‌ر یه‌كه ڕا و سه‌رنجی خۆی له شێوه‌ی دیبه‌تێكی كراوه‌دا، ده‌خاته ڕوو.
كات: یه‌كه‌م: 10ی به‌یانی دووه‌م: 5ی ئێواره
شوێن: كتێبخانه‌ی كارێز
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك دوو چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ساز ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.